لەیلەکەی بێ مەیلەکەی مەحبووبەکەی عەییارەکەم
از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
1 دقیقه
3467 مشاهده
لەیلەکەی بێ مەیلەکەی مەحبووبەکەی عەییارەکەم
شۆخەکەی پڕ حەملەکەی بێ ڕەحمەکەی غەددارەکەم
زاڵمەی لە خوا نەترسەی کافرەی بێ مروەتە!
قاتڵەی عاشق کوژەی جەللادەکەی خوون خارەکەم
گوڵ بەدەن، سیمین زەقەن، خەت یاسەمەن، فەندەق دەهەن
ئەسمەرەی قەد عەرعەرەی ناز و نەزاکەت دارەکەم
نەوجەوان، ئەبرۆ کەمان، شیرین دەهان و نوکتەدان
تورک ڕەفتار و پەری ڕوخسار و کاکۆڵدارەکەم
ئەی ڕەقیب! سەد جار دەرم کەی یا جوێنم پێ بدەی
ناعیلاجم هەر دەبێ بێم بۆ سەلاحی کارەکەم
ژەهری دووری چەژتووە هیجریتخلص ئەمێستا بۆیە وا
تەڵخ گوفتارە کەلامی لەعلی شەککەر بارەکەم