بەراورد
از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
606 مشاهده
سەعاتی دوانزەی نیوەشەو
تەواو و ڕێک
وەک کورد و خەم
دوو میلی جووت.
سەعاتی دوانزەی نیوەشەو
وەک خەیاڵم
سەرمێزێکی پاک و ڕووناک.
بیست جگەرە و
تەنها یەک کلیلی وشە.
دوای سەعات یەک
دوو میلی لە یەک دابڕڕاو
وەکوو من و چاوی وڵات
دوای سەعات دوو
وەکوو ئاوارە و دەربەدەر
کاغەز، قەڵەم، شتومەکی
سەر مێزێکی پەرشوبڵاو.
دوای سەعات سێ
تەپڵەکێ فلتەر و سووتووی قەڵاچن و
ژوورێ دووکەڵ.
لەو لایشەوە
شاعیرێکی خەو لێکەوتوو
بەڵام شیعرێکی بەخەبەر!
تەواو و ڕێک
وەک کورد و خەم
دوو میلی جووت.
سەعاتی دوانزەی نیوەشەو
وەک خەیاڵم
سەرمێزێکی پاک و ڕووناک.
بیست جگەرە و
تەنها یەک کلیلی وشە.
دوای سەعات یەک
دوو میلی لە یەک دابڕڕاو
وەکوو من و چاوی وڵات
دوای سەعات دوو
وەکوو ئاوارە و دەربەدەر
کاغەز، قەڵەم، شتومەکی
سەر مێزێکی پەرشوبڵاو.
دوای سەعات سێ
تەپڵەکێ فلتەر و سووتووی قەڵاچن و
ژوورێ دووکەڵ.
لەو لایشەوە
شاعیرێکی خەو لێکەوتوو
بەڵام شیعرێکی بەخەبەر!