فەلەک ڕەحمێ بە حاڵم کە بە غایەت دڵ پەرێشانم
از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
1 دقیقه
1589 مشاهده
فەلەک! ڕەحمێ بە حاڵم کە بە غایەت دڵ پەرێشانم
ڕەهەندەی زێد و مەسکەن، دوور لە یار و قەوم و خێشانم
دەڵێن میهمان پەزیر و دڵنەواز و خاوەن ئیکرامی
دەسا بۆ کەیتە؟ وا من بێنەوا و دەروێش و میهمانم
عەزیز و خۆشەویستی کوللی عالەم بووم ئەمێستاکە
غەریب و بێکەس و تەنهانشینی کونجی ئەحزانم
چ میننەت گەر نەوازشت و تەعاروف کەی لەگەڵ مونعیم؟
بە من فەڕزە کە ڕووت و موستەحەققی خێر و ئیحسانم
لەبەر جەور و جەفای یاران نییە ناڵە و فوغانی من
هیلاکی لەوم و تەعنەی ناکەس و خەندەی ڕەقیبانم
ئەگەر بێت و بە ناحەق خۆت بکەی پەنهان وەکوو یۆسف
وەریدی عیشق و ڕیشی توهمەت و چاکی گریبانم
ئەگەر کوردیتخلص دەپرسن مەزهەب و پیری تەریقی من!
عەلی مەولامە، قادر پیرمە، مەحموودە سوڵتانم