سەروپێچ
از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
529 مشاهده
من کڵاو و سەروپێچێ
مشکییەک و جامانەیەک
فێریان کردم
چۆن خۆم لە دەوری سەری ئەم
شاخ و کێوانە بگێڕم.
فێریان کردم
یەکەم وانەی عەشقی لووتکە
لە لای سەری خاوەنی ئەوان، بخوێنم!
من کڵاو و سەروپێچێ
مشکییەک و جامانەیەک
فێریان کردم
وەختێ سەرم ئەخەنە ناو قەفەزەوە
من تفەنگی باڵا بم و لەسەر پێ بم.
ئەزانن کام سەروپێچ و کڵاو ئەڵێم؟!
ئەو کڵاو و سەروپێچەی
ئەو جامانە و ئەو مشکییەی
کە شێخ لەناو قەفەزەوە
وەک تفێکی ئێجگار گەورە
کردیە سیما و
گرتیە تاجی ئینگلتەرەمکان!
مشکییەک و جامانەیەک
فێریان کردم
چۆن خۆم لە دەوری سەری ئەم
شاخ و کێوانە بگێڕم.
فێریان کردم
یەکەم وانەی عەشقی لووتکە
لە لای سەری خاوەنی ئەوان، بخوێنم!
من کڵاو و سەروپێچێ
مشکییەک و جامانەیەک
فێریان کردم
وەختێ سەرم ئەخەنە ناو قەفەزەوە
من تفەنگی باڵا بم و لەسەر پێ بم.
ئەزانن کام سەروپێچ و کڵاو ئەڵێم؟!
ئەو کڵاو و سەروپێچەی
ئەو جامانە و ئەو مشکییەی
کە شێخ لەناو قەفەزەوە
وەک تفێکی ئێجگار گەورە
کردیە سیما و
گرتیە تاجی ئینگلتەرەمکان!