دوو پیاو

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  308 مشاهده
ژێرزەمینێک و دوو پیاو و
پانکەیەک و ئەسکەملێ
یەکەم پیاویان
پێشتر و زوو
ژێرزەمینەکە و پانکەکە و کورسییەکەیشی
بە دەستی خۆی خوڵقاندبوو.
ژێرزەمین بۆ عەمباری ئارد.
پانکە بۆ فێنککردنەوەی ڕەنجی هاوین.
کورسییەکەیش بۆ پشوودانی وشەی هیلاک.
دووەم پیاویان
هەر بە پەلە
ژێرزەمینەکەی بەتاڵ کرد
ئەسکەملی کرد بە پلە
یەکەم پیاوی لە هۆش خۆ چوو
خستە سەر و
لەوێشەوە
ملی کرد بە:
پانکەکەوە!