فڕین

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  1 مشاهده
لە سەرەوە مانگەشەوێ باوێشکی دا
لە خوارەوە کانییەک نووست!
لەو بەرەوە لووتکەی شاخێ باوێشکی دا
لەم بەرەوە نزارێک نووست!
کە سەنگەریش لەو لامەوە باوێشکی دا
لە گیرفاندا قەڵەمم نووست!
گرمەی هەور مانگەشەوی داچڵەکان و
کانیی هەستا
زریان لووتکەی ڕاوەشان و
نزار ڕا بوو
کە پێشمەرگەیش دیسان سەنگەری گرتەوە
خستیەوە سەرپێ تفەنگی
قەڵەمی منیش ڕاپەڕی و
هەڵۆی شیعرم بەرز بەرز فڕی!