کێ دەڵێ دڵبەر بەخیلن ئەمڕۆ وەڵڵا دڵبەرم

از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
 1 دقیقه  1041 مشاهده
کێ دەڵێ دڵبەر بەخیلن؟ ئەمڕۆ وەڵڵا دڵبەرم
بەردی ژێر پێی خۆشی حەتتا هەر دەهاوێ بۆ سەرم
ئەو، سەگی سەد ساڵ جەفاکێشی لە هیچێ دەردەکا
وای بە حاڵی من، کە سێسەد پایە ناماقووڵ ترم
ئیلتماسی کوژتنم لێ کرد، کوتی نازانی تۆ
من چەپەڵ ناکەم لە خوێنی هەر سەگێدا خەنجەرم
پێم وت ئاخر تۆ دڵی من کوێ دەبەی؟ توند بوو وتی
های بە تۆچی؟ ماڵمە خواهیشتمە هەر کوێی بەرم
ڕۆح لە کوێدا خۆی نیهان کا ئەر لە بەر تیری موژەی
کون کونی کردووە وەکوو بێژنگ جەمیعی پەیکەرم
هێند وتت لاچۆ سەرت با بێت پشتت کەندەڵان
چاهی غەم کەوتە دوام و بای فیراق کەوتە بەرم
ئەی فەلەک! مروەت کە من بەو قالبی پڕ دەردەوە
جەوری تۆ یا نازی یار یا جەوری ئەغیار هەڵگرم؟
ڕۆح و دین پێشکەش دەکا هەر کەس، منی بێ دین، خودا!
سا چلۆن ئەو لاشە فەرتووتە و زەعیفەی بۆ بەرم؟
شاهی ئیقلیمی وەفا نازانی ئەی کوردیتخلص منم
فەقر و فاقە، تاج و تۆمارمە و گەدایی ئەفسەرم