میوانداری

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  437 مشاهده
میوانداریی بارانم کرد
بۆ ژوورەکەم،
وەختێ کە ڕۆی
گوڵێکی بۆ بەجێهێشتم.
میوانداریی هەتاوم کرد
بۆ ژوورەکەم
وەختێ کە ڕۆی
ئاوێنەیەکی بچکۆلەی بۆ جێهێشتم.
میوانداریی درەختم کرد
بۆ ژوورەکەم
کاتێ کە ڕۆی
شانەیەکی بۆ جێهێشتم.
بەڵام وەختێ ئەی کچی جوان
تۆ بوویتە میوانی ژوورم
کاتێ ڕۆیشتی
لەگەڵ خۆتدا
گوڵ و ئاوێنە و شانەت برد
بەڵام دوای خۆت
شیعرێکی ئێجگار نازدارت
بۆ جێهێشتم.