زێوە

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  441 مشاهده
ڤڕەیەک دوور، نزیک نزیک
دوو سێ ناڵە
دەشتێک دووکەڵ
ئۆردووگایەک قیژە و هاوار.
حەرف حەرف
سەد «ئەلفوبێ»ی کوردیی کوژراو.
وشە وشە
سەد «ئەلفوبێ»ی «داراشخص»ی بێ سەر
«دارا»ی بێ قاچ.
ڕستە ڕستە
سەد «ئەلفوبێ»ی «دار»ی قژ سوور
«دار»ی گوڵان لەبار براو.
سەد «ئەلفوبێ»ی «زاراشخص»ی لە کەمەردا قرتاو.
پەڕە پەڕە
سەد «ئەلفوبێ»ی «بابە»و «دایە»ی
لەش کۆتەرە.
سەد «تۆپ»ی چاو دەرپۆقیو و
سەد بووکەشووشەی سەربڕڕاو.
ڤڕەیەک دوور، دوور، دوور، دوورتر
پایتەختی ئەژدیهایەک و
جیهانێکی کەڕەواڵە!.