هەڵوێست

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  1181 مشاهده
سێبەری گەڵای دارتوویەک، کشایەوە
وەختێ زانی ئەو ڕێبوارەی
وا بە پەلە خۆی ئەکوتێ
بۆ پشوودان لە سایەیدا
لە هەڵدێرەکەی ئەو دیودا
دوو سێ نەمامی سەر بڕی!
مانگ تریفەی کوژانەوە
وەختێ زانی لەبەر ئەودا
تۆڕ بۆ گرتنی گزنگی
سبەی بەیانی ئەچنرێ!
کلیلێ خۆی
لە کونی قفڵا عاسی کرد
کە هەستی کرد ئەیانەوێ
چرایەک بێننە دەرەوە
بیخنکێنن!
ڕێگایەک پاسدارەکانی
یەک یەک وێڵ کرد
وەختێ زانی ئەچن بۆ ئەوێ
باخچەیەک، بە دیل بگرن
نامەیەکیش خۆی لە زەرفەکەیدا
دڕان
وەختێ زانی
هەواڵی ئیعدامکردنی
هەڵبەستێکی لەناودایە
بۆ مەهابادی لەیلایە!