مشار

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  907 مشاهده
مشارێک، دوو
دەسکی هەبوو
دوو دارکەنی ماڵی ئیمام
دەستیان دایە و
کەوتنە وێزەی پیرەدارێ
وەختێ درەخت
بەلادا هات
بە دەم ڕێوە
لەسەر مشار کردیانە شەڕ!
هەر بە پێوە
ئەم دەسکێکی و ئەو دەسکێکی
ڕائەکێشا
هەتا ناوقەدی یەکتریان
پێ بڕێوە.