دڵم نایە بەجێت بێڵم بڕۆم بۆ خۆم بە دنیادا

از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
 1 دقیقه  3095 مشاهده
دڵم نایە بەجێت بێڵم بڕۆم بۆ خۆم بە دنیادا
سەری خۆم هەڵگرم وەک شێت بە کێو و دەشت و سەحرادا
دەڵێم ناکەم هەڵێم ڕاکەم عیلاجی دەردی سەوداکەم
کەمەندی تۆم لە گەردندایە سا چبکەم بەرم نادا
لە سینەی پڕ بڵێسەم هێند دەکێشم ئاهی گەرم و سەرد
خەلیلی تۆیە دڵ، بۆیە کەناریش پێی زەرەر نادا
ئەمن قەت مومکینم نابێ خەیاڵی تۆ لە دڵ دەرکەم
چ کەس بێ قووتی ڕۆح نابێ بژی بێ شک لە دنیادا
لەبەر فیکر و خەیاڵی کاکۆڵت قوربان وەها ماتم
شەو و ڕۆژ نابزووم ئەسڵەن نە بەملادا نە بەولادا
لەبەر فرمێسکی چاوانم هەتا فەرقم وەها غەرقم
لەبەر بڵقی نەفەس فەرقم دەکەن غەرقم لە دەریادا
موڕەببی موشفیقی عیشقە کە کوردیتخلص کرا جگەر پارە
کە دەیزانی چ کەس بێ پارە هەڵناکا لە بەغدادا