شەماڵ
از کتاب:
کەشکۆڵی پێشمەرگە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
3 دقیقه
972 مشاهده
با پاساری یان کەویش بم
هەموو شاخێ من ناناسێ
با دارستان یان کەژیش بم
هەموو «با»یەک ڕامناژەنێ.
با سەرچاوە یان بەفریش بم
هەموو مەلێ خۆ نەیدیوم!
با ماسیش بم
هەموو گۆمێک
ئاشنای مەلە و مۆڵگەم نییە.
با شیعرێکی عاشقیش بم
هەموو «وەلی» و
هەموو مەمێک
چاویان لە گریانی وشە و
پێکەنینی بەستەم نییە.
من «شەماڵ»م نەبینیوە
قەت دووبەدوو
چاوی و چاوم
بەیەکەوە دانەنیشتوون.
دەستم قسەی
لەگەڵ دەستیا نەکردووە.
وەکوو تەرزە و وەکوو گڕە
قەت پێکەوە نەبینراوین
ئەو کەڵی ناو شاخان بووە و
منیش شیعرێکی شارنشین.
ئەو سەرچاوەی زەڵم بووە و
منیش شەقامێکی غەمگین.
من نازانم ئەو چاوانە
ڕەنگیان وەکوو:
کراسی دایکی شەهیدان؟!
وەکوو سەرو و سنەوبەری
چنارۆک و هەیبەت سوڵتان؟!
وەکوو کێڵگەی گوندی «باخ» و
دەشتی ئەو لای «کانی وەتمان»؟!
من نازانم ڕەنگیان چۆن بوو
تەنها ئەوەندە ئەزانم
ئەو چاوانە
وەختێ لەسەر دوندی قەندیل
بوون بە چرا
تازە یەکەم ڕەوەئەسپی
سووری ئێمە
بە تاریکیی کوردستاندا هەڵئەگەڕا.
تازە یەکەم هۆرەی خوێنی
حوزەیرانی ئەو هەوارە
ئەبوو بە لاوکی ڕێگەی
بەرەوپیرچوونی سێدارە.
ئەو چاوانە
وەختێ لەسەر دوندی قەندیل
بوون بە چرا
لەو کاتەدا
چاوانی پیاوی کەرەج و
پاڵەوانانی هەڵاتوو
ئەو چاوانە:
تۆپی بلیارد
دەنکەتەزبیح
پاژنەهەڵکێش
موورووی ملی گەماڵی شا
گوڵی خوێناویی سەرسنگی
پێڵاوەکەی شابانوو بوون
لە تارانمکانا!
* * *
من «شەماڵ»م نەبینیوە
وەک چۆن «قودسی»و
گۆمی وان و
دوکتۆر فوئاد و «قامیشلی»م نەبینیوە!
من نازانم کەڵەگەت بوو؟!
باڵای بە قەد
باڵای هەناری گوڵکردووی گوێ تانجەڕۆ؟!
هێرۆی ئاڵی ڕێی قەرەداغ؟!
بە قەد بەرزیی
لەسەر یەکی
هەر دوو چەکی
«عەلیشخص و خالیدشخص»
بوو؟! نەئەبوو؟!
من نازانم باڵای کورت بوو
وەکوو باڵای
بڕنەوی کورت؟
وەکوو «ڕەنجبەرشخص»؟!
وەکوو «ئارامشخص»؟!
وەک دەروازەی نزم و نەویی
ماڵە هەژارانی لادێ؟!
من نازانم لەڕ بوو وەکوو
ئاسکەکێوی؟!
یان بەخۆ بوو وەکوو «شەهاب»؟!
من نازانم
من هەر ئەوەندە ئەزانم
ئەو باڵایە
وەختێ لەسەر دوندی قەندیل
بوو بە تارای سوورمەچنی
کەژاوەکەی شۆڕشی نوێ و
شەکایەوە
وەختێ ئەو کردی بە زریان
وەختێ ئەو مردنی تۆقان
بە ژنی پیاوانی ناو کەرەج
بە ژنی پیاوانی هەڵاتوو
نزم نزم
بستەباڵا
سەری کەسیان
خۆی نەئەدا
لە قەراغی جزمەکەی شا!
* * *
ئەوەی «شەماڵ»ی وەکوو من
قەت نەدیوە
با بەیانییان ئەویش لەگەڵ
تیشکا هەستێ
لە گەردنی ئەو کێوانە
لە بەژنی تەڕی دارستان
لە چاوی چەم و قەڵبەزە
ورد بێتەوە
دڵنیا بێ
وەکوو باڵا
وەکوو نیگا
وەکوو بڕوا
وا بزانێ ئەو ئەبینێ و
ئەوی دیوە.
هەموو شاخێ من ناناسێ
با دارستان یان کەژیش بم
هەموو «با»یەک ڕامناژەنێ.
با سەرچاوە یان بەفریش بم
هەموو مەلێ خۆ نەیدیوم!
با ماسیش بم
هەموو گۆمێک
ئاشنای مەلە و مۆڵگەم نییە.
با شیعرێکی عاشقیش بم
هەموو «وەلی» و
هەموو مەمێک
چاویان لە گریانی وشە و
پێکەنینی بەستەم نییە.
من «شەماڵ»م نەبینیوە
قەت دووبەدوو
چاوی و چاوم
بەیەکەوە دانەنیشتوون.
دەستم قسەی
لەگەڵ دەستیا نەکردووە.
وەکوو تەرزە و وەکوو گڕە
قەت پێکەوە نەبینراوین
ئەو کەڵی ناو شاخان بووە و
منیش شیعرێکی شارنشین.
ئەو سەرچاوەی زەڵم بووە و
منیش شەقامێکی غەمگین.
من نازانم ئەو چاوانە
ڕەنگیان وەکوو:
کراسی دایکی شەهیدان؟!
وەکوو سەرو و سنەوبەری
چنارۆک و هەیبەت سوڵتان؟!
وەکوو کێڵگەی گوندی «باخ» و
دەشتی ئەو لای «کانی وەتمان»؟!
من نازانم ڕەنگیان چۆن بوو
تەنها ئەوەندە ئەزانم
ئەو چاوانە
وەختێ لەسەر دوندی قەندیل
بوون بە چرا
تازە یەکەم ڕەوەئەسپی
سووری ئێمە
بە تاریکیی کوردستاندا هەڵئەگەڕا.
تازە یەکەم هۆرەی خوێنی
حوزەیرانی ئەو هەوارە
ئەبوو بە لاوکی ڕێگەی
بەرەوپیرچوونی سێدارە.
ئەو چاوانە
وەختێ لەسەر دوندی قەندیل
بوون بە چرا
لەو کاتەدا
چاوانی پیاوی کەرەج و
پاڵەوانانی هەڵاتوو
ئەو چاوانە:
تۆپی بلیارد
دەنکەتەزبیح
پاژنەهەڵکێش
موورووی ملی گەماڵی شا
گوڵی خوێناویی سەرسنگی
پێڵاوەکەی شابانوو بوون
لە تارانمکانا!
* * *
من «شەماڵ»م نەبینیوە
وەک چۆن «قودسی»و
گۆمی وان و
دوکتۆر فوئاد و «قامیشلی»م نەبینیوە!
من نازانم کەڵەگەت بوو؟!
باڵای بە قەد
باڵای هەناری گوڵکردووی گوێ تانجەڕۆ؟!
هێرۆی ئاڵی ڕێی قەرەداغ؟!
بە قەد بەرزیی
لەسەر یەکی
هەر دوو چەکی
«عەلیشخص و خالیدشخص»
بوو؟! نەئەبوو؟!
من نازانم باڵای کورت بوو
وەکوو باڵای
بڕنەوی کورت؟
وەکوو «ڕەنجبەرشخص»؟!
وەکوو «ئارامشخص»؟!
وەک دەروازەی نزم و نەویی
ماڵە هەژارانی لادێ؟!
من نازانم لەڕ بوو وەکوو
ئاسکەکێوی؟!
یان بەخۆ بوو وەکوو «شەهاب»؟!
من نازانم
من هەر ئەوەندە ئەزانم
ئەو باڵایە
وەختێ لەسەر دوندی قەندیل
بوو بە تارای سوورمەچنی
کەژاوەکەی شۆڕشی نوێ و
شەکایەوە
وەختێ ئەو کردی بە زریان
وەختێ ئەو مردنی تۆقان
بە ژنی پیاوانی ناو کەرەج
بە ژنی پیاوانی هەڵاتوو
نزم نزم
بستەباڵا
سەری کەسیان
خۆی نەئەدا
لە قەراغی جزمەکەی شا!
* * *
ئەوەی «شەماڵ»ی وەکوو من
قەت نەدیوە
با بەیانییان ئەویش لەگەڵ
تیشکا هەستێ
لە گەردنی ئەو کێوانە
لە بەژنی تەڕی دارستان
لە چاوی چەم و قەڵبەزە
ورد بێتەوە
دڵنیا بێ
وەکوو باڵا
وەکوو نیگا
وەکوو بڕوا
وا بزانێ ئەو ئەبینێ و
ئەوی دیوە.