گەردەلوول
شیعری سرود
از کتاب:
کەشکۆڵی پێشمەرگە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
1222 مشاهده
براینە!
تەماشا کەن
لەو پێدەشتانەی خوارەوە
هەتا چاوی چەکمان بڕ کات
گەردەلوولی سووری ئێمە
چۆن هەڵئەکات؟
تەماشا کەن
لە گێژەنی تووڕەبوونیا
لەگەڵ خۆیدا
دوژمن تا کوێ ڕاپێچ ئەکات؟
گەردەلوولە، گەردەلوولە
گەردەلوولی گەرمیانە.
تەماشا کەن:
لەو پێدەشتانەی خوارەوە
بە دێهات و بە شارەوە
لە «سەرقەڵامکان»وە تا «دوبزمکان»
لە «دوزمکان»ەوە هەتا «هەکزمکان»
ئەم شمشێرە سوورەی شۆڕش
چۆن ئامادە
لەڕووی مەرگا هەڵکێشراوە.
گەردەلوولە، گەردەلوولە
گەردەلوولی گەرمیانە
براینە!
تەماشا کەن
لەو پێدەشتانەی خوارەوە
کە وەک لەپی دەستی ڕەنجدەر
هەڵقرچاون
کە وەک قاچوقولی ڕووتی هەژار
قڵیشاون
تەماشا کەن:
چ ئاگرێ بەربۆتە شەوی ئەو ناوە
چ دۆزەخێ بۆ داگیرکەر داخراوە
گەردەلوولە، گەردەلوولە
گەردەلوولی گەرمیانە.
تەماشا کەن
لەو پێدەشتانەی خوارەوە
هەتا چاوی چەکمان بڕ کات
گەردەلوولی سووری ئێمە
چۆن هەڵئەکات؟
تەماشا کەن
لە گێژەنی تووڕەبوونیا
لەگەڵ خۆیدا
دوژمن تا کوێ ڕاپێچ ئەکات؟
گەردەلوولە، گەردەلوولە
گەردەلوولی گەرمیانە.
تەماشا کەن:
لەو پێدەشتانەی خوارەوە
بە دێهات و بە شارەوە
لە «سەرقەڵامکان»وە تا «دوبزمکان»
لە «دوزمکان»ەوە هەتا «هەکزمکان»
ئەم شمشێرە سوورەی شۆڕش
چۆن ئامادە
لەڕووی مەرگا هەڵکێشراوە.
گەردەلوولە، گەردەلوولە
گەردەلوولی گەرمیانە
براینە!
تەماشا کەن
لەو پێدەشتانەی خوارەوە
کە وەک لەپی دەستی ڕەنجدەر
هەڵقرچاون
کە وەک قاچوقولی ڕووتی هەژار
قڵیشاون
تەماشا کەن:
چ ئاگرێ بەربۆتە شەوی ئەو ناوە
چ دۆزەخێ بۆ داگیرکەر داخراوە
گەردەلوولە، گەردەلوولە
گەردەلوولی گەرمیانە.