سێوەکەی دڵ

بۆ شەهید «جەمالی عەلی باپیر»
از کتاب:
کەشکۆڵی پێشمەرگە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  938 مشاهده
ئەگەر لە چیاتان پرسی:
«جەمالشخص» کێیە؟
لووتکەی خۆیتان
نیشان ئەدا!
ئەگەر لە ڕووبارتان پرسی:
«جەمال» کێیە؟
ئەڵێ گوێ لە خوڕە و هاژەم بگرن!
ئەگەر لە باخانتان پرسی:
«جەمال» کێیە؟
ئەڵێن: بۆنی
گوڵباخی سەر
چڵانمان کەن!
ئەگەر لە ڕووتە و هەژاری
ئەم کوردستانەش ئەپرسن:
«جەمال» کێیە؟
هەموو تێکڕا
دەستی چەپیان
ئەخەنە سەر:
سێوەکەی دڵ!