لووتکە

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  844 مشاهده
چوومە سەر لووتکەی حەسارۆستمکان
پیرەمەگروونمکان کەوتە ژێر پێی
پەڵەهەورێ
لەسەر لووتکەی پیرەمەگروون
«سەفین»م دی وەکوو منداڵ
بە دامێنی بەفری ئەودا هەڵئەگەڕێ.
کە چووشمە سەر لووتکەی «وشە»
سەرنجی بن بنارم دا
حەسارۆست و پیرەمەگروون
هێند بچووک بوون
زوو زوو لە چاوم
ون ئەبوون!