لووتکە

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  566 بینین
چوومە سەر لووتکەی حەسارۆستشوێن
پیرەمەگروونشوێن کەوتە ژێر پێی
پەڵەهەورێ
لەسەر لووتکەی پیرەمەگروون
«سەفین»م دی وەکوو منداڵ
بە دامێنی بەفری ئەودا هەڵئەگەڕێ.
کە چووشمە سەر لووتکەی «وشە»
سەرنجی بن بنارم دا
حەسارۆست و پیرەمەگروون
هێند بچووک بوون
زوو زوو لە چاوم
ون ئەبوون!