تاکە درەخت
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
875 بینین
ئەی لەیلاکەم!
لەم ساتەدا کە دەرگای ژوورەکەم لەسەر
ئاوارەییم پێوە ئەدەم.
وا هەست ئەکەم
لەو درەختە تاکە ئەچم
دوور، دوور
لە جێیەک ڕووتەنا
دارستانی جێهێشتبێ
دارستان جێیانهێشتبێ
ئەویش هەرچی خەم و ئاخی دارستانە لە نیگایدا
بە تەنیا هەڵیگرتبێ
ئەی لەیلاکەم، لەم ساتەدا
وا هەست ئەکەم
ئەو درەختەم!
لەم ساتەدا کە دەرگای ژوورەکەم لەسەر
ئاوارەییم پێوە ئەدەم.
وا هەست ئەکەم
لەو درەختە تاکە ئەچم
دوور، دوور
لە جێیەک ڕووتەنا
دارستانی جێهێشتبێ
دارستان جێیانهێشتبێ
ئەویش هەرچی خەم و ئاخی دارستانە لە نیگایدا
بە تەنیا هەڵیگرتبێ
ئەی لەیلاکەم، لەم ساتەدا
وا هەست ئەکەم
ئەو درەختەم!