فورات

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  552 مشاهده
«فورات» زۆر جار بە کۆکەکۆک
دێت و لەلام دائەنیشێ،
دەس بە شەپۆلی ڕیشیا ئەهێنێ و ئەڵێ:
-شیعر بڵێ
ئەوەی هەتا سەر بمێنێ
ئاوی دڵم و ئەو شیعرانەن
کە هەژاران لەبیر ناکەن.