ڕەگ

بۆ کەمال جونبڵات
از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  1138 مشاهده
ئەو مەلانەی بە ئاسمانەوە ئەکوژرێن
گەر ئەستێرە و پەڵەهەور و
«با» و هەتاویش
تاوانکەران بەدی نەکەن
«ئاسۆ»ش گوێی خۆی کەڕ کا لێیان
شاخ و ئاویش لەبیریان کەن
هتد، هتد
تاقە درەختێ هەر ئەبێ بیانبینێ و
ناویان لەسەر
ڕەگەکانی خۆی بنووسێ!.