جۆگە

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  713 مشاهده
لەناو هۆڵێکی «نیویۆرکمکان»دا
مێشکی کورتە چیرۆکێکی
«ڕەش» یان پژان
خوێنی دەنگی «گفتوگۆ»کان
بە شان و ملی شانۆدا
هاتنە خوارێ و،
جۆگەیان بەست
کاتێ پۆلیسەکان ویستیان
کەلەپچەیان بکەنە دەست
جۆگەکان باڵیان لێ ڕوا و،
ئەم جارەیان
بوون بە هەڵبەست.