لەژێرەوە
از کتاب:
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
799 مشاهده
لەژێر کەشتیی شارەکەما
لەژێر مێزەری گەورەیا
لەناو قوببەی مننارەیا
ڕۆژی هەزار بەچکە ڕێویی
چاوزیت ئەزێن
ڕۆژی هەزار
ڕۆژی ملوێن
سوێند و بەڵێن
بە تەنافی بەنەخوێنی ئابڕوویەوە
هەڵئەواسرێن!
لەژێر مێزەری گەورەیا
لەناو قوببەی مننارەیا
ڕۆژی هەزار بەچکە ڕێویی
چاوزیت ئەزێن
ڕۆژی هەزار
ڕۆژی ملوێن
سوێند و بەڵێن
بە تەنافی بەنەخوێنی ئابڕوویەوە
هەڵئەواسرێن!