بۆ شێخی گەیلانی

از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
 1 دقیقه  789 مشاهده
زەمانێکە لە دەست بەختم؛ خەریکی زایەڵە و شینم
سەراپا تا بە دامەن، غەرقی مەوجی ئەشک و ئەسرینم
بە شەو تا ڕۆژ لە زاریدام؛ لەبەر ئازار و ئیشی دڵ
لە دەس فەریاد و ناڵەی خۆم قەرینی ماهـ و پەروینم
کە هەمسایەن لە ناڵەی من هەموو بێزاری عومری خۆن
منیش لەم حاڵە بێزارم، نەمانم چاکە نەک ژینم
دڵی بێ چارە دووچارە، بە دامی خاڵی مەهـ ڕوویی
کە دانە و نەقشی ئەو خاڵە، دەوایە بۆ دڵ و دینم
دڵی پروانەوارم وا، بە شوعلەی شەمعی ئەو سووتا
مەگەر خالق بە لوتفی خۆی بکا ڕەحمێ؛ بە ناڵینم
گەلێ پێم خۆشە ئەم جەژنە، خودا بمکا بە قوربانی
بە خۆڕایی نەچێ و نەڕوا بە زایع عومری شیرینم
کە دەست هەڵگرتنم نابێ؛ لە پابۆسی سەگی گەیلان
دەڵێ «میرزاتخلص» «ٲباً عن جدعربی» سەگی دەرگای «مەحیەددین»م