ڕازی دەروون

از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
 1 دقیقه  1260 مشاهده
خەیاڵم بوو لە دەس پیری دەمێ مەیلی جوانی کەم
بەخت نەیهێشت کە تیفلی دڵ، کەمێکی میهرەبانی کەم
بە شەو پەژموردەیی فیکر و غەم و دەرد و خەیاڵاتم
سبەینێ پێم دەڵێ چۆن بێ؟ عیلاجی عومری فانی کەم
لەگەڵ ئەم بەختە بەدبەختەم وەها دووچاری میحنەت بووم
بە هیچ جۆرێ خەبەر نابێ دەبێ چۆن زیندگانی کەم
لە دەس عەکسی زەمانەی دوون، لە دڵ نەمدی ئەمن ساتێ
وەکوو کۆتر نەناڵێنێ؛ هەتاکەی ناتەوانی کەم
فەلەک چەرخی کەچت تاکەی لەگەڵ من هەر لەسەر قینە؟
دەبێ تاکەی ئەتۆ چاوت لە ئەرز و من ئاسمانی کەم
جەنابی حەق تەعالا فرسەتی «میرزاتخلص» بدا ئەمجار
بیحەمدیلا بە مەردی من لە «موتن» پاسەوانیکەم
لە خزمەت ئاستانی حەزرەتی کاک ئەحمەدی مەرحووم
لە سایەی «ئەو» منیش بەڵکوو؛ بە ڕەحمەت جانفشانی کەم