ئەی وەتەن ئەمڕۆ بەهارە سەیری کوێستانت ئەکەم
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
664 مشاهده
ئەی وەتەن ئەمڕۆ بەهارە سەیری کوێستانت ئەکەم
سەیری سەوزەی مێرگ و باغات و بێستانت ئەکەم
سەیری دەشتی پڕ گوڵ و نەسرین و ڕێحانت ئەکەم
سەیری پۆلی لاوەکانی شار و دێکانت ئەکەم
ئەونە خۆشی ئەی وەتەن وا خۆ بە قوربانت ئەکەم
خاک و خاشاکت میسالی سورمە بۆ چاوی منە
هەر ئەوە، مایەی حەیاتی ڕۆحی فەوتاوی منە
سیلسیلەی شەوقت هەتاکوو مردنم داوی منە
یانیها حوببی ئەتۆ هەم نان و هەم ئاوی منە
تا بمێنم هەر تەمەننا بۆ ئەبەد مانت ئەکەم
غونچەکانت خوا بکا بێ خاری زەحمەت بێنە دەر
باغی ئاواتی من و تۆ هەر دوو پێکۆ بێنە بەر
تۆ لەگەڵ مەقسوودی خۆتا دەس لە مڵ بی بێ خەتەر
من لەگەڵ ئارامی دڵدا پێکەوە شەو تا سەحەر
وا لە چاوی بەد حەواڵەی حیفزی یەزدانت ئەکەم
ئەی وەتەن تۆ میسلی شیرینی ئەمن فەرهادشخصی تۆم
یادگاری کاوەشخص و فرزەندی فەڕوخزادی تۆم
چونکە پەروەردە بە شیری مەمکی ئیستیعدادی تۆم
حازرم بۆ خزمەتت تا هەم کە من ئەولادی تۆم
خزمەتێکی وا کە گیانی خۆ فیدای گیانت ئەکەم
ئەی وەتەن سەر هەڵبڕە ڕۆژی ئومێدت وا هەڵات
هاتەدەر زنجیرەکانی زوڵم و وێرانی لە پات
بۆ نەجاتی تۆ لە گێژاوی پەشێوی موژدە هات
ڕۆڵەکانی تۆ لە فەزلی باری ئەخوازن بەقات
ڕۆژ و شەو ئەمنیش دوعای تەوفیقی لاوانت ئەکەم
بەدفەڕە هەرکەس کە مەیلی ئاوەدانی تۆ نەکا
پاسی ئاو و خاک و بەهرەی نیشتمانی خۆ نەکا
تێنەکۆشێت و تەمی نەگبەت لەسەر تۆ لانەبا
دەوڵەت و گیان و سەری بۆ ڕەستگاری تۆ نەدا
من کە «زاریتخلص»م گیانی شیرینم بە قوربانت ئەکەم