وەرن، سوێروو بە نەی، لەقلەق بە شمشاڵ

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 3 دقیقه  594 مشاهده
وەرن، سوێروو بە نەی، لەقلەق بە شمشاڵ
بڕازێنینەوە ئەم جەژنە ئەمساڵ
گەدەم دەریا ئەوەندەم خوارد حەسرەت
لە پێ کەوتم میسالی ئەسپی بێ ناڵ
بە ئاوازێ بکەن قەلبی نەخۆشم
لە خەڵتە و ژەنگی غەم وێنەی تەڵا قاڵ
بەهارە جێژنی نەورۆزە دەبێ تەم
بڕۆ شادی بە سەر غەمدا ببێ زاڵ
موبارەک بێت جەژنی وا دڵ ئارا
لە پۆلی لاوەکانی خاوەن ئێقباڵ
ئەوا پۆلی گوڵاڵە هاتە گوڵزار
سپی و سەوز و زەرد و ئاوی و ئاڵ
چریکەی بولبولی شەیدا لەسەر چڵ
دڵی لالەی بە جارێ کردە زوخاڵ
ئەتۆش موتریب بە ئاوازی دەف و نەی
دڵی مردووم تۆزێ بێنەوە حاڵ
لەگەڵ مندا زەمانە ئەونە تووشە
زوبانی بەستووم بۆ شەرحی ئەحواڵ
بدە ساقی لە ئاوی تاڵ جامێ
ئەڵێن بەو تاڵییە شیرین ئەوێ حاڵ
لە گەردن غونچەدایە دەستی بولبول
دەمێ ڕووی ماچ دەکات و دەفعەیێ خاڵ
ئەخوێنێتۆ سروودی عاشقانە
خەیاڵ و فیکر ئەکا یەک دەفعە پاماڵ
لە دەوری شەمعی ڕوخساری وەنەوشە
ئەسووتێنێت پەروانە پەڕ و باڵ
لە جەژنێکی وەهادا حەیفە شرکەت
نەکەن شێخ و مەلا و پیر و منداڵ
سەر و دەستی لە مل شمشاد دایە
بە زەوقی پێکەنین و ڕەقس سەرقاڵ
لە وێسانی قنووتایە سنەوبەر
وەنەوشە فەڕشی سەوزەی کردە پاماڵ
سەری ناوە سەمەن تاجی شکۆفە
وەکوو ئەهلی بەهەشتی شاد و خۆشحاڵ
نەمامانی چەمەن پۆشیویانە
لە ئیستەبرەق کە سەندی کۆت و شەڕواڵ
سەبا بۆ ڕەقس نەی دێنێتە جووڵە
بە سەد دەس هەڵئەسووڕێنێت دەسماڵ
بە هۆی ئەم جەژنە توججاری بەهاری
لە گوڵزارا هەڵیڕێژاوە کۆتاڵ
لە چینۆ هات مشکی نابی پێیە
پەرەند و عەقد و مروارید و خرخاڵ
عەتر پاشی ئەکا شەونم هەموو شەو
لە هەر کێو و چیا و هەرد و لاپاڵ
لە باغا زیوەری بووکی بەهاری
بە خەروارە بە کۆگایە نە مسقاڵ
خەرامانێکە هەر سەروێ بە شێوە
وەکوو شیرینە گوڵبەرگی سپی و ئاڵ
لە سەحنی گوڵشەنا پۆلی گوڵاڵە
بە تەسبێحن هەموو سەرگەرم و ئەشغاڵ
تەماشاچی ئەڵێن «الله اكبرعربی»
فیکر سەرسام لەم سونعە و زوبان لاڵ
بە بێ پەرگار و بێ مادە چ وەستا
درووسی کرد گوڵباغ و دڕو و داڵ
ئەگەر دەهرە زەلیلی قەهری کێیە؟
ئەگەر ئاو و زەمینە کامە جەنجاڵ؟
ئەتۆ نەتوانی مێشوولە درووس کەی
بە خۆڕایی بەخۆ بۆچی ئەدەی باڵ
عەقیدەی لارە لاری کرد ڕێگەت
ترنجانیویەتە شیو و دەڕە و چاڵ
وەکوو «زاریتخلص» بڵێ «الله واحدعربی»
نە «كفواًعربی» هەس نە خێزان و نە منداڵ