موژدە ئەی بولبول لە گوڵ لاچوو نقاب

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  764 مشاهده
موژدە ئەی بولبول لە گوڵ لاچوو نقاب
وەختی سەیری گوڵشەنە بەزمی شەراب
مەجلیسی یارانە هەم کاتی ویساڵ
ڕازە، نازە و عیشوەیە، ڕەمزە و خەتاب
وازە دەروازە و مەغازەی دڵبەری
قەهرە لوتفە جلوەیە میهرە و عیتاب
غونچە گوڵ پشکووت و ڕوخساری نوان
قومریان سەرمەست و بولبول دڵ کەباب
هۆشی هۆشیارانی ڕۆشن فیکر ئەبا
سۆزی نەی ناڵەی چەنگ و ڕوباب
قەترەیی شەونم لەسەر گوڵ میسلی دوڕ
شوعلەوەر وەک شەوقی قورسی ماهتاب
هەر کەسێ یەک دەفعە بیبینێ بە دڵ
داوی زولفی ڕایئەکێشێ وەک تەناب
تالبانی شەوقی ئەو تووبا قەدە
بێ خەبەر ماون لە ڕۆڵە و گیان و باب
کانی جوانییە و خەزێنەی دڵبەری
باغچەیی مەقسوودە بۆ چاک و خەراب
لەم هەموو لوتفە کەوا لەو شۆخەدا
گوڵ سەر ئەفکەندە خەجاڵەت ماوە ئاب
نووری ڕوخساری چرا بۆ ئەهلی دڵ
تیغی ئەبرۆی سەربڕی ئەهلی عەزاب
دایەنی ئەم نازەنینە بەرمەدە
گەر گەرەکتە «زاریاتخلص» ڕاهی سەواب