وامزانی من کە ئەو نامە لە جەننەت هاتە خوار

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  522 مشاهده
لە جواوی پارچە هەڵبەستێکی کاک «عەلی موتەخەلیسشخص» بە شێواو ئەم هۆنراوەم نووسیوە:
وامزانی من کە ئەو نامە لە جەننەت هاتە خوار
چون بە جارێ پایزی کردم بە گوڵزاری بەهار
نامەی کێ بوو عەلی، کامین عەلی؟ ڕۆڵەی سەلیم
ئەو سەلیمە وا لە ماڵی ڕەحمەتا گرتی قەرار
کاکی شێواوم، نەشێوێ ناز و بازاڕی وەفای
ئیلتیفاتی کرد و کردی لەم فەقیرە پرسیار
شادمانی دا بە دڵ قاڵاوی میحنەت هەڵفڕی
هەر وەکوو ئاهووی سەحرایی لە خۆفی ڕاویار
گیانی من شێوەی ئەمیرانە ئەگەر ڕاست ئەوێ
لەم فەقیرانە کە بڕوانن بە ڕەحمەت جاروبار
غیرەت و مەردی و هیممەت ئیرسی خاسی ئێوەیە
بۆ لە دەستی بەر ئەدەن بۆ بەزمی تریاک و قومار
ژیر بن، ژیرانە ڕێ بگرن لە ڕێگە لامەدەن
کام ڕێگە، ڕێگەی باپیرەکانی هۆشیار
ڕوو بە کێوی نەگبەتی پڕ مار و پڕ ئازار ئەڕۆن
پێچەوانەی پێشوانی خۆ بکەن ڕێ ئیختیار
پێشوانی ئێمە ئەی «زاریتخلص» بە ڕەحمەت بن ئەڵێن
هیچ جێگەی شک نییە، گوڵ، گوڵ ئەدات و خار، خار