بۆ ئەم دڵە مردوومە چ خاکێ بە سەرا کەم

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  285 مشاهده
بۆ ئەم دڵە مردوومە چ خاکێ بە سەرا کەم
لای کام مەسیحێک، گیانی بە بەراکەم
بۆ بێخودی و بێهۆشی وەها لازمە شینێ
وەک هەوری بەهاری بە هەموو دەشت و دەرا کەم
بێ خاوەنە شار و دزە دارۆغە، ئەگونجێ
کەسبێ لە مەقامێکی وەها پڕ خەتەرا کەم؟
چۆن مومکینە بەم کۆڵەوە یاڕەببی کە تەیی
ئەم ڕێگە لەگەڵ غافڵی وا بێ خەبەرا کەم
ئەی دڵ خەبەرت بێتەوە بەهرەی چییە سەرفی
ئەم وەختە بەنرخە لەشتی بێ سەمەرا کەم
دوژمن بەرگەی گرتووە بێ چەک بە چ هێزێ
من حەرب لەگەڵ جەردەیی تاڵان بەرا کەم
ڕسوا بە دڵی بێ ئەدەبم با وەکوو «زاریتخلص»
باسێ لە خراویم لە هەر ڕێگوزەرا کەم