یاڕەب لە هەوری ڕەحمەت بڕێژە وێنەی باران
هەر دەقیقە، هەر زەمان
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
787 مشاهده
یاڕەب لە هەوری ڕەحمەت بڕێژە وێنەی باران
سەر ڕۆحی پێغەمبەر و ئال و تەواوی یاران
بە یاری ناوی خودا ئەخوێنینەوە بە گیان
مەولوودنامەی پڕ سەفای نەوەی «نزار» و عەدنان
بەری دوعای ئیبراهیم موژدەی مەسیح و کەلیم
ڕەهنومایێکە دڵسۆز، پێغەمبەری ئینس و جان
لە زەمانێکۆ بەشەر ڕێیان گوم کردبوو یەکسەر
سوجدەیان لە بەرد ئەبرد، لە ئەستێرە و ئاسمان
عەقڵ وەها شێواو بوو حەیا شۆنی نەمابوو
بە دەوری «بيت اللهعربی»دا ئەگەڕان ڕووت و عوریان
زیندەبەگۆڕ ئەکرا ئەغڵەب کچی بێ خەتا
سەدها ڕەسمی ناڕەوا بوو بە جوزئی مەزهەبیان
نەمابوو لە دینی حەق هیچ نیشان و ئاسارێ
هەر خوێنڕێژی بوو ئایین، هەر غارەت و هەر تاڵان
بۆ دەفعی ئەم زوڵماتە کە سەرمایەی نەهاتە
نەسیمی لوتفی خودا بزووت و کەوتە جەولان
تلووعی دا بە ڕوخسار زاتی سەراسەر ئەنوار
«محمد المصطفیعربی» خاتەمی پێغەمبەران
وەختێ ئەم ڕۆژە هەڵات ڕۆشنی خستە وڵات
حەق هاتەوە جێگەی خۆی، ناحەق بە جارێ فەوتان
بڕوانە لە ئادابی چەن دڵبەرە و دڵ ئاوێز
هەر عیففەتە و هەر عیسمەت، هەر نەسرەتە و هەر ئێحسان
هەر کەرەمە و هەر لوتفە هەر ڕاسیە و هەر غیرەت
هەر حەملەیە بۆ ئەعدا، هەر دەعوەتە بۆ ئیمان
«زاریتخلص» وەرە با بێژین بۆ خاتری ئەم زاتە
یاڕەبی بمانبەخشە ئەو شافیع و تو ڕەحمان