قەلبی من و شەوقی ئەو زانیوتە وەکوو چی وان؟
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
621 مشاهده
قەلبی من و شەوقی ئەو زانیوتە وەکوو چی وان؟
ئەم ئاگرە ئەو گوگرد، ئەم بادیە ئەو فنجان
ئاسوودە ئەبێ کەی بم من لەم غەمی دووریتە؟
پەنهانی کە تۆ دایم، وەک ڕۆژی چلەی زستان
لەو ڕۆژەوە چاوانت ڕێگەی بە دڵی من گرت
کارم چ نییە ئیللا ئاور لە جگەر بەردان
دوورم لە گوڵی گۆنای ئەو گوڵبنە بۆیێ وا
لەم وەختی بەهارەیدا پایزمە گەڵاڕێژان
یا ڕەببی بە لوتفی خۆت سا بیکە لە گەردنیا
وەک زولفی پەرێشانی، دەستی ئەمن ئاوێزان
ئەم تیری موژە و شیری ئەبرۆی دڵ ئاوێزەی
سەدها وەکوو فەرهادشخصی بە خوێنی جگەر غەڵتان
سەر هەڵبڕە بڕوانە دەوروبەری خۆت ئێژم
بەو پڕتەوی ڕوخسارەت پەروانە چیها سووتان
بەرقێ لە چرای کوڵمی دوێشەو کە درەخشاوە
سووتا وەکوو کێوی توور مەجمووعی ڕەگ و ئێسقان
تەنها ئەمنی «زاریتخلص» شێتی غەمی دووری نیم
لەم دەشتە درێژەیدا چەن زیرەکە سەرگەردان