ئەی «زاری» وەرە پێشۆ با پێکەوە زاری کەین
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
885 مشاهده
«موغازەلە»ی شیخ الاسلامی سەقزمکان لەگەڵ «زاریتخلص» کەرتی ئەوەڵی هۆنراوەکە، هی شێخ الاسلامە و کەرتی دوەم شیعری زارییە:
ئەی «زاری» وەرە پێشۆ با پێکەوە زاری کەین
شینێ لە فیراقی یار وەک هەوری بەهاری کەین
لاشێعرێ بفەرموو تۆ ئەمنیش ئەولاکەی دی
بە موغازەلە تەقلیدی تاهیربەگشخص و ناریشخص کەین
بۆ عومری لە دەس دەرچوو بێ فایدە و بەهرە
دوو جۆگە لە دوو دیدە بە نەدامەت جاری کەین
خۆ سەڵتەنەتی جوانی مەستانە عوبووری کرد
بەم پیرییە با کەسبی زادێ لە هەژاری کەین
وا چاکە پەڕ و باڵ و ڕۆحێ لە بەدەندایە
بۆ سوحبەتی شەم هەر وەک پەروانە بە دیاری کەین
دووی نەفس و هەوا کەوتن وەک توڵە هەتاکوو کەی؟
با موودەتێ هاوکاری شێرانی شکاری کەین
بەم جیفەیە تێر نابێ ئەم مارە شەڕئەنگێزە
بێ با بە قولاوی وەرع مەردانە مەهاری کەین
گوڵزاری جوانیمان کافووری کە لێباری
عەیبێکی عەزیمە، ڕوو ڕەش میسلی بوخاری کەین
تەشریفی کەڕامەت چون بۆ ئادەمی دورواوە
بێغیرەتییە ئێمە گەر بەر سەگی هاری کەین
یانی بەشەر ئەخلاقە نەک قامەتی ڕێک و ڕاست
تەحقیق لە لاوێ نە، لای حاکمی شاری کەین
لەم سووڕەتەدا ئادەم دانا کە بە ئەسما بوو
نابێ کە بە جێگەی خووی نالایەق و لاری کەین
سووڕەت بەگ و سیرەت سەگ پڕ کووچە و بازاڕە
نایابە جوانمەردێ، تا فەخر بە یاری کەین
بۆ ئێمە لەسەر مینبەر خەتابە و تەبلیغات
گوم ناوێ و پێواری تەسلیم بە «زاریتخلص» کەین