لە ڕۆژێکۆ کە پێم نا عەرسەیی دنیا هەتا مردن

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  742 مشاهده
لە ڕۆژێکۆ کە پێم نا عەرسەیی دنیا هەتا مردن
پشوویێکم نەدا نەمدی بە غەیری ڕەنج و میحنەت من
خەلاسی لەم قوڕاوی عالەمە نابینم ئیللا مەرگ
ئەویش بۆ ئەو کەسانە هەر کە حەق لوتفی لەگەڵ کردن
بە زاهیر باغە، گوڵزارە بەهارە، «جنت الماواعربی»
بە باتن نارە، مارە عەقرەبە بۆ ئادەمی گەستن
فریبی خەت و خاڵی بێ وەفای وا مەخۆ شوغڵی
لەگەڵ چاک و خراوا دەسبڕینە و ئابڕوو بردن
کە دنیا خۆشی ئاوا بێت و تام و لەززەتی ئاوا
پەشیمانە ئەوەی خۆشی بوێت و پی نەڵێ دوژمن
کەسێ لەم باغەدا میوەی لە داری ئارەزوو نەخوارد
دەخیلم تاکوو ئەتوانن موحیبی دینی ئەحمەد بن
ڕەوییەی غەدرە دنیا، میهری قەهرە، ئاشتی جەنگە
بە خاسییەت میسالی زەهرە شەهدی بۆ بەشەر کوشتن
هەتاکوو ماوی «زاریتخلص» نابێ چاوەڕوانی ڕاحەت بی
لە تۆی خاکا مەگەر دەس با بە بێ غەم لەحزەیێ خەوتن