دڵم پڕ حەسرەت و ئازارە ئەمشەو
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
1147 مشاهده
دڵم پڕ حەسرەت و ئازارە ئەمشەو
مەگەر شینی فیراقی یارە ئەمشەو
ڕەنگم زەردە، مەقامم هەردە وەک شێت
خەوم دەرد و خۆراکم ژارە ئەمشەو
سەرم پڕ ئێش و سینەم پڕ لە سەودا
لە چاومدا موژە وەک خارە ئەمشەو
لە وێرانەی منی خاتر پەشێوا
خەفەت ساقی و غەم مەیخوارە ئەمشەو
وەفا مرد و موحەببەت بێ سەمەر ما
سەفا خەوت و جەفا بێدارە ئەمشەو
شەپۆلی سەیلی خوێناوی دەروونم
وەکوو لافاوی ڕوو بەخوارە ئەمشەو
لە گەرمی ئاهم ئاور هاتە ناڵە
دوو چاوم میسلی دوو جۆبارە ئەمشەو
جگەر پڕ ناڵە و سوراخە چون نەی
سەرم سەمتوور و ڕەگ چون تارە ئەمشەو
دوچاری سۆزی هیجرە بۆیە «زاریتخلص»
لە گیان و ماڵی خۆ بێزارە ئەمشەو