تاقەتی بولبول لە حەد دەرچوو خودا بۆ گوڵ نەهات؟

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  1119 مشاهده
تاقەتی بولبول لە حەد دەرچوو خودا بۆ گوڵ نەهات؟
مەرهەمی ئێش و فیراق و دەردەکانی دڵ نەهات
وا لە تاریکی شەوی هیجر و قوڕاوی مەینەتا
ماتڵم، بۆ ڕۆشنایی ئەختەری کامڵ نەهات
ئینتزاری خۆشە بۆ عاشق بە ئوممێدی ویسال
مردم و ئارامی قەلبی زار و بێ حاسڵ نەهات
تا لە پووشی دڵ گڕی شەوقی جەماڵت بەرنەبوو
مەنجەڵی سینەم بە زووخاڵی جیایی کوڵ نەهات
بۆ نەکەم شیوەن لە لای ئەو شۆخەوە تا ئەم دەمه
موژدەیێ بۆ ئیمتینانی قەلبی بێ تامڵ نەهات
خۆ لەژێر بەفری فیراقا پووشی وشکی تەن ڕزا
ئەی خوا چ بکەم بەهاری عومری بێ حاسڵ نەهات
قوڕ بە سەردا بۆ نەکەم لەو ڕۆژەوە دنیا هەیە
کاری هیچ کەس زاریاتخلص وەک کاری تۆ موشکوڵ نەهات