شیننامە بۆ «ژیان»ی جوانەمەرگ
از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
2 دقیقه
867 مشاهده
ئەم شیننامەیە لەلایەن دەستەخوشکانی «ژیان عەبدولڕەحمان»ی جوانە مەرگەوە لەسەر گۆڕەکەی خوێندراوەتەوە
ژیانی نازدار ژیانی شیرین
غونچە جوانەکەی گوڵزارەکەی ژین
تازەپشکوتووی باغەکەی ئاوات
نەمامی کۆرپەی گوڵشەنی وڵات
بۆچی کۆچت کرد هێشتاکە زوو بوو
خۆ تۆ دڵشادیت زۆر ئارەزوو بوو
تۆ لەگەڵمانا ئەشنایتەوە...
سەعات بە سەعات ئەگەشایتەوە
کوا زەردەخەنەی شیرین و نەرمت
کوا دڵسۆزییەکەی بەتین و گەرمت
کوا ورتەی خۆشت کوانێ ئاوازت؟
کوانێ ئامانج و ڕاز و نیازت؟
دایانە دەستت شەربەتی ئەجەل
خێرا نۆشت کرد وا بە پەلەپەل
خۆ تۆ ئاواتی دایکی هەژار بووی
مایەی دڵشادیی گشت کەسوکار بووی
شوعلەی ئاوێنەی ماڵ و یانە بووی
پڕشنگی خۆری قوتابخانە بووی
بێ خواحافیزی لامان ڕۆیشتی
تا سەر لەگەڵمان تێر دانەنیشتی
لە ئێمە گیانە بێزار بووی؟
یان لەم گەردوونە دڵبەئازار بووی
ڕۆیشتی داخت نا بە دڵمانا
فرمێسک ئەڕێژین لەتەک گریانا
ئەی خاکی پاکی پوختەی گۆڕستان
میوانی تۆیە ئێستاکە «ژیانشخص»
هاتۆتە لای تۆ چاک بیلاوێنە
لەشی ناسکی هیچ مەژاکێنە
بیگرە باوەشت وەک کۆرپەی شیرین
ئازاری نەدەی با نەبێ غەمگین
ژیان خوشکانت وا هاتوونە لات
چەند دەسکە گوڵت پێ ئەکەن خەڵات
هەموو بە دڵی پڕ ئازارەوە
چاو بە فرمێسکی بێشومارەوە
هەستی غەمباری خۆیان دەرئەبڕن
بە دەستی لەرزیو چاویان ئەسڕن