ئەی ئەو جوانەی!
از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
747 مشاهده
ئەی ئەو جوانەی کە ئەتپەرستم!
بە یادی عەشقی کوڵمی تۆ مەستم
تۆ خوای جوانیی عەرش و زەمینی
قەت درۆ ناکا من هۆش و هەستم
دێمە لات بە شەو هەر بۆ دیدەنی
پاک و خاوێنە غایە و مەبەستم
ئەچمە ئەوپەڕی خۆشی بێگومان
گەر دەستی نەرمت بخەیتە دەستم
بۆ ئەوەی هەردەم لەبەر چاوم بی
لەو ئاسمانە کەپرێک ئەبەستم
ئەو کاتە کە وا دوور ئەبی لە من
ژینم هەر ژانە سەرسام و پەستم
وەک ماری ئەژدەر ناحەزی ناپاک
دوور لە گیانی تۆ ئەم دڵەی گەستم
گەر تۆ بفەرمووی بچۆرە دۆزەخ
لەژێر فەرمانی تۆدا ئەوەستم
یەزدان بەتەنیا تۆم بۆ بهێڵێ
بە قوربانت بێ گشت هەست و نەستم