بە با چوو
از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
638 مشاهده
هەموو ئەرکی ژیانی من بە با چوو
کە ئەو دڵدارە جوانە لێرە لاچوو
هیوای دیداری ڕوخساری گوڵم بوو
بڕیی یەکسەر هیواکەم بۆ هەوا چوو
ئومێدم بوو کە تووشم بێ لە گوڵشەن
کەچی وتیان «نیگار» بۆ نەینەوا چوو
هەموو خەرمانی ئامانجم بە جارێ
کە کاتێ شەن کرا گشتی بە کا چوو
دڵم بەندەی ئەوینی ڕووی نیگارە
کەچی ئەمڕۆ بە دەردی ناڕەوا چوو