دای لە جەرگم تیرەکەی

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  789 مشاهده
یارەکەم ڕۆحم فیدای بێ دای لە جەرگم تیرەکەی
با بخاتە گەردنیشم زوڵفە وەک زنجیرەکەی
من کە پێم بەخشیوە گیان و گەردن و ڕۆح و سەرم
هەرچی فەرمانێ ئەدا خۆشە لەلای یەخسیرەکەی
هەر بە وێنەی شیری دایکی پێی حەڵال بێ خوێنی من
با لەتوپەت کا هەموو گیانم بە نووکی شیرەکەی
گەرچی «نۆکەر» لازمە لاوێ بێ بازوو پڕ لە هێز
یارەکەی من چاکترە لای ئەو غولامە پیرەکەی
پێی وتم: بیرت هەبێ دەرچووی لە دیلی میحنەتا
دولبەرم زۆر شارەزایە ورد و جوانە بیرەکەی
لای نیگاران مۆدەیە ئێستاکە وا دڵ ڕاو ئەکەن
یاری من دڵپاکە قەت سەر نابڕێ نێچیرەکەی
مامە شێخ؟ من پەندەکانی تۆم لەلا ئەفسانەیە
دیارە زۆرفامی خەریکی کارزانێ ژیر ئەکەی