وەرن یاران تەماشا کەن لە چاوی پڕ لە گریانم
کۆچی ئەحمەد موختار جاف
از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
1579 مشاهده
وەرن یاران تەماشا کەن، لە چاوی پڕ لە گریانم
چلۆن قرچەی دەروونم دێ، چلۆنێ جەرگی بوریانم
لەباتی من بڵێن بولبول نەخوێنێ قەت بە مل گوڵدا
کە چۆن تازە لە دەس دەرچوو، ئەساسی کەیف و سەیرانم
فەلەک ڕەحمی ئەگەر ماوە، دەسا با خوێن ببارێنێ
مەلەک نامووسی خۆی دەرخا، هەموو بین بۆ عەزاخوانم
ئەترسم گەر بڵێم شێرم نەماوە کەس نەکا باوەڕ
ئەگەرچی شاهیدە بۆ من خرۆشی بێشەڵستانم
ئەیا زومرەی ئەسیری خەم! ئەوا خەم هات بە سەر خەمدا
وەرن با قوڕ بە سەردا کەین، لە بۆ ئەحواڵی کوردانم
ئەگەر دیقەت لە حاڵم کەی، ئەزانی زەربەیەکی قورس
زهووری کرد، لە سەر خۆم و ڕەفیقی ئەهلی نیشتمانم
وەتەن ئەمڕۆ بە گریانۆ، لە بۆ تەئریخی وای فەرموو
شکا ئەژنۆم، دڕا جەرگم، نەماوە نووری چاوانمحساب ابجد: شکا ازنوم درا جرکم نماوه نور جاوانم=١٣٥٢