کاتێ ئەبینم

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  643 مشاهده
کاتێ ئەبینم دنیا هێمنە
وەها ئەزانم دنیا هی منە
ڕۆژێ ئەبینم دنیا ئاڵۆزە
دڵم وەک هێڵەک هەمووی کون کونە
کە وا ئەبینم هەندێ گەنج و لاو
زوڵف و کاکۆڵ و بەرگی وەک ژنە
من لە عاستی خۆم شەرمەزار ئەبم
ئەڵێم لەم ژینە چاتر مردنە