پەیمانی دڵداری

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  323 مشاهده
پەیمانی پێ دام لەگەڵ پەیمانە
خوای دڵداری کاری پێمانە
میوەم بۆ هێنا هەنار و گێلاس
کە ئەم میوانە هەر بۆ میوانە
میوانەکەیشم ئەزانی کێیە
یارە جوانەکەی ئارامی گیانە
چەندە پێم خۆش بوو کە پێمی فەرموو
ئەم عاشقەی من زۆر بەسزمانە
وتم گیانەکەم ئەبمە قوربانت
وتی خێرا کە سبەی قوربانە
دڵ وەک شووشەیە ئەشکێ با بشکێ
عەشقی تیا نەبێ هەقی شکانە
دڵدار ئەزانێ تاقە ئاواتم
لەژێر سایەی ئەو خۆشیی ژیانە