یەزدانی جوانی

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  467 مشاهده
یەزدانی جوانی ئیلهامی پێ دای
کە دڵنەوازیی ئێمەی لە دڵ نای
جوانیی تۆ گیانە هەتا هەتایە
تۆ شوعلەی ڕۆژی هەمیشەخوای
یاران هەزاران هەیە شەنگ و شۆخ
سەرۆکی گشتی تۆ وەک پادشای
یا تۆ لەباغی کامەرانیدا
بە دەس فریشتەی یەزدانی ڕوای
کەس نییە وێنەی لەم سەرزەمینە
جوانتر لە حۆریت لەمە دڵنیای
دەسا یارەکەی تانەی جوانی
ڕوویەک لە من کە خاوەنی وەفای