تۆ نایەی
از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
493 مشاهده
ئەمن دێم بۆ لات گەرچی تۆ نایەی
چییە سووچی من گیانە بۆ نایەی
تۆ چی ئەفەرمووی سەرم لە ڕێتە
من بێگومانم تۆ بێ هۆ نایەی
چاوەڕوانی تۆم تا سەعاتی هەشت
ئومێدی نەما خۆ لە نۆ نایەی
دەمی شادیمان تەشریف نەهێنێ
دیارە لە کاتی باوکەڕۆ نایەی
بۆ سەیری گوڵان هاتی بۆ گوڵشەن
بۆ گەشتی دەشت و هاتوچۆ نایەی
تا بەزم و ڕەزمی سەرچنارت بێ
بۆ لای سیروان و تانجەرۆ نایەی
لەبۆ دیدەنی حاڵی دڵداران
ڕوو بە دیدەنی هەردە و کۆ نایەی