ئەستێرەی بەخت

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  545 مشاهده
درەوشا گەر لە ژین ئەستێرەکەی بەخت
ئەبینی بەختیارێک دێتە سەر تەخت
هەموو دنیا ئەبێتە باغ و گوڵشەن
لەڕێی بەختا ئەفەوتێ کۆسپی زۆر سەخت
لە ناخۆشی، نەخۆشی دوور ئەبێ گیان
سەراپا شادییە هەر وەخت و ناوەخت
هەموو کەس یار و دۆستی بەختیارن
لە غەم دوورە ئەهێنێ دائیمەن جەخت
نەهاتی هات و گەر داوێنی گرتی
بەشت هەر دێتە سەر هیچ یا کەم و نەخت