ئەو دڵەی

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  444 مشاهده
ئەو دڵەی بە غەم ئاشنا نییە
دیارە ڕووناکیی عەشقی تیا نییە
دڵداری زادەی کانیی دڵ نەبێ
هەستی دروست و پاکی لا نییە
کەسێک لێ بدا لافی دڵداری
قسەی بەلاشە جێی بڕوا نییە
یار کە ڕوو نەدا بە ئێمەی هەژار
یانەی دڵداری قەت ئاوا نییە
سەرم دائەنێم لەم ڕێ پیرۆزە
مەیلم لە دادی سکاڵا نییە
ناکەس ناچێتە کەعبەی دڵداری
ئاڵای خاوێنی بە باڵا نییە