قەزای تۆ لە من

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  289 مشاهده
کورتەباڵاکەی خنجیلەی خرپن
دڵی من بۆ تو قەزای تۆ لە من
تۆ هێشتا غونچەی تازەپشکوتووی
مەچۆ بەردەرگا ناو کۆمەڵی ژن
ژن چەنەباز و بەفێڵ و حیلەن
خۆت مەخە داوی ڕاوی درۆزن
ئەو چاوە ڕەشە ئەو کوڵمە گەشە
لە باخی ژینا با جیلوەدەر بن
ڕێزی جوانیی خۆت بگرە تەواو
نەکەویە تەڵەی خەنفوسی جرپن
هەر من گیانبەخشی ڕاستەقینەتم
هەر تۆی ئاواتی ڕۆژ و شەوی من