مەی ئەخۆمەوە
از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
533 مشاهده
من هەتا ماوم مەی ئەخۆمەوە
زوخاوی دڵی پێ ئەشۆمەوە
گەر نەهاتیم دی لەڕێی ژیانا
بۆ یانەی نەمان زوو ئەڕۆمەوە
هەرچەند لاواز و مات و بێتینم
گیانم گرانە بە دەست لۆمەوە
وەکوو خنکاوی زیندانی میری
نووزە دەرنایەت لە گەروومەوە
ترووسکەی ئومێد دیار نییە بۆ من
لە ئاسمان و لە ئاسۆمەوە