هیوا

از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  1486 مشاهده
عومرەکەم باریک و کورتە، ئارەزووم پان و درێژ
فیکرەکەم فیکری ئەدیبە و سوورەتیشم گێژ و وێژ
ئاوی لافاوی خەیاڵم، هێندە ساف و ڕۆشنە
ئاویاری خۆی ئەکا، بێ فەرقە لای هەوراز و لێژ
بێ تەماشا کە لە کوردا، دائەپۆشێ شیعری من
پژدەر و گۆران و سۆران، جافەتی و شیروان و گێژ
گەر لە نوکتەی خامەکەم دیقەت بکەی، ئیقرار ئەکەی
سەر بە سەر یاقووتی سوورە و شەوچراغی شوعلەڕێژ
شەخس وەختی عالمە، عالم بە هەر ئەشیا ببێ
بێ سەواد وا تێ ئەگا، زانین هەموو دەسنوێژە و نوێژ
قانعاتخلص مونکیر ئەگەر فیکری کولی ئامادە کا
بێنە دەر تێغی زمانت هەر وەکوو شمشێری تیژ