دڵ

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  533 مشاهده
هەندێ کەس ئەڵێن دڵم شکاوە
هەندێکیش ئەڵێن دڵم سووتاوە
ئەمە سەراپا قسەی بەلاشە
دڵ زۆر بەتین و بەهێز و باشە
دەرهەق دڵ ئەمە گوناهـ و خەتان
کە دڵ ناو ئەبەن بەم جۆرە کەسان
دڵ وا بەهێزە چەشنی پۆڵایە
عەرشی بڵندی عەشقی لەیلایە
دل فەرمانڕەوای ئەندامی گیانە
کان و مەڵبەندی خۆشیی ژیانە